عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم ، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵبژێردراو بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركی نوێیدا.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئه‌لحه‌كیم هیوای خواست كه ئه‌م ئه‌ركه نوێییه‌ی نێچیرڤان بارزانی ببێته هۆكاری زیاتر لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریی ئه‌رێنی بۆ سه‌رجه‌م عێراق هه‌بێت به‌تایبه‌تی كه نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كان هه‌بووه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه و پیرۆزبایی له عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم كرد و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات له‌گه‌ڵ به‌غدا به هاوبه‌شی كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك له به‌رژوه‌ندیی هه‌موو گه‌لی عێراق به ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.