Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 19:59

ئه‌یاد عه‌لاوی پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌کات

نێچیرڤان بارزانى به‌سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا
کوردستان TV
100%


له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا  د. ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌، پیرۆزبایی له‌  نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌ركی نوێیدا.

لای خۆیه‌وه‌  نێچیرڤان بارزانی سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزباییه‌كه‌ی به‌ڕێز ئه‌یاد عه‌لاوی كرد و هیوای خواست له‌ قۆناغی داهاتوودا به‌ هه‌موو لایه‌ك بتوانن به‌ هاوبه‌شی خزمه‌تی باشتر به‌ وڵات و پێكهاته‌كانی‌ بكه‌ن.

تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ ماون به‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و دووپات كردنه‌وه‌ی بنه‌مای گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، لایه‌نێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.