هۆگر عه‌زیز وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند ئ كاتژمێر 6:30 ى به‌یانى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 29 ى 6 ى 2019 ، پۆلیس ئاگادار کرایه‌وە بهڕووداوێكى خۆکوشتن لە کارگەیەکی کۆنکرێت دروست کردن
وتیشى دوای گەیشتنی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەشی کوشتن بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه گەنجێک بە ناوی دیار سردار صباح تەمەن (19 ) ساڵ كهپیشهى پاسەوانە لە کارگەیەکی کۆنکرێت دروستکردن، خۆی کوشتوە.
وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر راشیگه‌یاند تەرمی گه‌نجه‌كه ڕەوانە پزیشکی دادی کراوه و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكه ڕێکخرا و بەڵگەکانیش کۆکرانەوە
هه‌روه‌ها وتیشى دادوەر بڕیاری دا بە وەرگرتنی ووتەی داواکاری مافی کەسی
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.