لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 29 ى 5 ى 2019 ، لە باڵەخانەی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر بە ئامادەبوونی نەورۆز مەولوود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و سامان محمد سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و نوێنەری داواکاری گشتی و نوێنەری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و لە ئەنجومەنی قەرەبووکردنەوەی گوندی کۆری و نوێنەری کۆمپانیای وەبەرهێنان و گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ یەکەمجارە لە ڕێگای تیروپشکی ئەلیکترۆنی ئەنجامدانی تیروپشك بۆ ئەو پارچە زەوییە ( 200م) یانە کە لە نزیک گەزنە وە دەکەوێتە سەر شەقامی 150 مەتری دیاریکراون کەوەکو قەرەبوو بۆ ئەو هاوڵاتییە کە پێشتر ناویان هەبووە لە لیستی کرێچییەکانی گوندی کۆری وەکو لە بڕیارەکەی بەڕێزان لە ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان هاتووە .
راشیدهگهیهنن ، ئەو ھاوڵاتیانەی کە قەرەبووکردنەوەی گوندی کۆری دەیانگرێتەوە ژمارەیان ( 4132 ) کەسە و بە ناوی ( سەربەست قادر مسته‌فا ) دەست پێدەکات و بە ناوی ( به‌سام جه‌لال عوسمان ) کۆتایی دێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.