ئەمڕۆ چوارشهممه 29 ى 5 ى 2019 ، لە سنووری حاجی ئۆمەران، لە ڕێوڕەسمێکی فەرمی شاندی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەک زیندانیان ئاڵوگۆڕکرد، کە زۆربەی زیندانییە ئێرانییەکان کەیسی ماددە هۆشبەرەکانیان هەیە.
ئەحمەد نەجمەدین، بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی، کە سەرۆکی شاندی هەرێمی کوردستانە بە سایتی کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەمە سێیەم قۆناغی ئاڵوگۆڕی زیندانیانە بەپێی ڕێکەوتنێکی نێوان حکومەتی عێراق و کۆماری ئێران، ئەمڕۆش 20 زیندانی ئێرانی لەزیندانەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی ئێران کرانەوە، لە بەرانبەریشدا 5 زیندانمان وەرگرت.
گووتیشی: زیندانیکراوەکان بەپێی ماددە یاساییەکانی پێی بەندکراون، ماوەی یاسایی خۆیان لە نزیک کەسوکار و وڵاتی خۆیان وەردەگرن.
كهریم سمكۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.