ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی له عێراق رایگه‌یاند "دادگای لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تیرۆریست و بیانییه تۆمه‌تباره‌كان له عێراق، ١٨٨ منداڵی راده‌ستی توركیا كردووه كه چه‌كدارانی داعش له عێراق دوای خۆیان جێیان ھێشتوون".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی له عێراق، عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار پشتڕاستیكردووه‌ته‌وه، ١٨٨ منداڵ كه چه‌كدارانی داعش له عێراق دوای خۆیان جێیان ھێشتوون له لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تیرۆریست و بیانییه تۆمه‌تباره‌كانه‌وه، راده‌ستی توركیا كرانه‌وه.
عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌و منداڵانه ژماره‌یه‌كی كه‌میان نه‌وجه‌وانن و به به‌زاندنی سنوور به شێوه‌یه‌كی نایاسایی تاوانباركرابوون و دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی زیندانیكردنیان، راده‌ستی توركیا كراونه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی باسی له‌وه‌شكرد كه ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، باڵیۆزخانه‌ی توركیا و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌و ١٨٨ منداڵه راده‌ستی توركیا كرانه‌وه.
ھه‌فته‌ی رابردوو باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتح یڵدز ئاشكرایكرد وڵاته‌كه‌ی له ھه‌وڵدایه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و منداڵانه‌ی كه دایك و باوكیان له ریزه‌كانی داعشدا بوون له عێراق، به‌رله جه‌ژنی ره‌مه‌زان به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.