Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 20:56

نادیە موراد پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

نادیە موراد: چاوەڕێی هاوئاهەنگیكردنم لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دا
کوردستان TV
100%


نادیە موراد باڵیۆزی نیازپاكیی نەتەوە یەكگرتووەكان و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی كرد بە بۆنەی هەڵبژێردرانی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

نادیە موراد لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی "پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكەم بە بۆنەی هەڵبژێردرانی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە پەرۆشەوە چاوەڕێی هاوئاهەنگیكردنم لەگەڵیدا بۆ پرسەكانی پەیوەندیدار بە كۆمەڵگەی ئێزیدی".

دوێنێ سێشەممە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا. بەم بۆنەیەوە چەندین پیرۆزبایینامەی لە لایەن و وڵاتانی جیهانی و هەرێمی و كەسایەتیەكانەوە پێگەیشت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.