راكان جبوری پارێزگاری سهپێندراوی كهركووك، بهتۆمهتی جهرجكردنی بڕی 900 ملیۆن دینارە بۆ خواردنی میوانخانەی پارێزگا، بانگهێشتی دادگا دەكرێت.
به گوێرهی نووسراوێكی دەستەی دەستپاكییەوە له میدیا عێراقیهكان بڵاوكراوهتهوه، پارێزگاری بەوەكالەتی كەركووكی بەتۆمەتی گەندەڵی، بانگێشتی بەغدا كردووە و یەكێك لەو دۆسیانەش رووبەرووی كراوەتەوە، خەرجكردنی بڕی 900 ملیۆن دینارە بۆ خواردنی میوانخانەی پارێزگا لەماوەیەكی كەمدا.
راكان جبوریی پارێزگاری بەوەكالەتی كەركووك، بانگهێشتی دادگا دەكرێت و خۆشی واژۆی ئامادەبوونی بۆ بەردەم دادگا كردووە، ئەندامێكی ئهنجوومهنی پارێزگای كهركووك رایگهیاندووه كە بۆ چۆنیەتی خەرجكردنی پارەی ئیدارەی كەركووك دهڵێت چەندین پرسیاریان ئاراستە كردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نەداوەتەوەو تا كار گەیشتوەتە سكاڵاو دادگا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.