Erbil 38°C سێشەممە 17 شوبات 19:53

فەڕەنسا داوایه‌ک ئاراسته‌ی عێراق دەکات

بڕیاری لە سێدارەدانی شەش هاووڵاتی وڵاتەكەی ڕابگرێت
کوردستان TV
100%


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا داوا لە عێراق دەكات سزای لەسێدارەدانی شەش هاووڵاتی وڵاتەكە رابگرێت و كۆمەڵەی فەڕەنسا بۆ قوربانیانی تیرۆر داوای لە حكومەتی وڵاتەكەی كرد هەوڵی گێڕانەوەی ئەو كەسانە بدات كە بە توندڕەوی تۆمەتبارن.

دواى ئەوەى دادگاى عێراق شەش لەو فەڕەنسیانەى بە لەسێدارەدان سزادا کە لە چەند مانگى رابردوودا لەلایەن شەڕڤانانەوە لە دوامۆڵگەکانى داعش دەستگیرکران و رادەستى بەغدا کران، جان ئێف لۆردیانى وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا ئەوەى خستەڕوو کە وڵاتەکەى هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەى لەسێدارە نەدرێن.

لۆدریان لەبەردەم لیژنەى کاروبارى دەرەوەى پەرلەمانى وڵاتەکەیدا گوتى: بە دەسەڵاتدارانى عێراقمان راگەیاندووە و دووپاتى دەکەینەوە کە سزاى لەسێدارەدان رەت دەکەینەوە.

لەسەر هەمان پرس كۆمەڵەی فەڕەنسا بۆ قوربانیانی تیرۆر بەفەرمی داوای لە حكومەتی وڵاتەكەی كرد سزای لەسێدارەدان لەسەر ئەو كەسانە جێبەجێنەكرێت و هەوڵی گەڕانەوەیان بدرێت بۆ فەڕەنساو لە وڵاتی خۆیان دادگایی بكرێن.

پ: سامان زاهیر

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.