Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 20:57

وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

به‌ریتانیا به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییی به‌هێزی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌
کوردستان TV
100%

به‌بۆنی هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی، جێرمی هانت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كرمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی كرد.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، ئێستا خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه‌ نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.

جێرمی هانت ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات، شانشینی یه‌كگرتوو به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییی به‌هێزی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌.

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، وڵاته‌كه‌ی پشتگیری نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له‌ بونیادنانی گیانی یه‌كگرتوویی و لێبوورده‌یی له‌ كوردستان و عێراق و جیهان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.