Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 14:07

شه‌شه‌مین ڕاپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت سه‌باره‌ت به‌ وردبینی که‌رتی نه‌وت و گاز بڵاوکرایه‌وه‌

له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی وردبینی سه‌ربه‌خۆی كه‌رتی نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%

له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی وردبینی سه‌ربه‌خۆی كه‌رتی نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك به‌شێك له‌ ده‌ستپێشخه‌ریی تایبه‌ت به‌ شه‌فافییه‌ت، ئه‌مڕۆ ڕاپۆرتی شه‌شه‌می وردبینی و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن (كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری) تایبه‌ت به‌ داتا و زانیاریی نوێ ده‌رباره‌ی (هه‌نارده‌كردن، به‌كاربردن و خه‌رجی و داهاته‌كانی نه‌وت له‌ 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 تا 31ی كانونی یه‌كه‌می 2018) له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمـی كوردستان له‌ پێگه‌ی ڕه‌سمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاركردن بۆ بره‌ودان و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ڕاپۆرته‌كانی وردبینی و پێداچوونه‌وه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ سه‌رنج و فیدباكی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، له‌ناویشیاندا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی پابه‌ندبوونی خۆی ده‌كاته‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ هه‌ردوو گه‌وره‌ كۆمپانیای جیهانی (Deloitte) و (Ernst & Young) به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر وردبینی و پێداچوونه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ سێكته‌ری نه‌وت و گاز به‌ هه‌موو پرۆسه‌ و به‌شه‌كانییه‌وه‌.

ده‌توانن له‌م لینكه‌دا ده‌قی ڕاپۆرتی دیلۆیت به‌ ئیمزاكراوی و به‌ فۆرمی PDF سه‌باره‌ت به‌ وردبینیی هه‌نارده‌كردن، به‌كارهێنانی ناوخۆیی، داهات و خه‌رجییه‌كانی نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌كی چواره‌می 2018 به‌ هه‌ر  سێ زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌ستبخه‌ن.

ده‌توانن له‌م لینكه‌دا به‌ فۆرمی PDF نامیلكه‌یه‌كی هاوپێچ به‌ هه‌ر سێ زمانی  كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌ستبخه‌ن بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست و ئاسانكاریی تێگه‌یشتن له‌ بڕگه‌كانی ڕاپۆرتی دیلۆیت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.