سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره (7)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه رێككه‌وتی 2019/6/10، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ/گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه (سێیه‌م)ی مادده (18) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره (7)ى ئاسایى، ســا‌ڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى رۆژی دووشه‌ممه رێككه‌وتی 2019/6/10دا، سه‌باره‌ت به سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
له‌به‌ر ئاماده‌بوونی میوانان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و نه‌بوونی شوێنی پێویست له ته‌لاری په‌رله‌مان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بریاری دا ئه‌م دانیشتنه له هۆڵی (سه‌عد عبدالله) له‌شاری هه‌ولێرى پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بێت، تكایه له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق

دوای بانگهێشتنامهكهش ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (7)ی ئاساییی رۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی 2019/6/10ی راگه‌یاند، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی برگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له مادده‌ى (16) و برگه‌ی (سییه‌م) له مادده‌ی (18) و برگه‌كانی (یه‌كه‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (54) و مادده‌كانی (47، 52، 55، 57،56) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (7)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2019/6/10 به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: رێكاره‌كانی تایبه‌ت به سوێندخواردنی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق:
1ـ یه‌ك ده‌قیقه بێ ده‌نگى وه‌ستان بۆ رێزلێنان له گیانى پاكی شه‌هیدانى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ سروودی نیشتمانیی عیراقی و مارشى نه‌ته‌وه‌یى (ئه‌ی ره‌قیب).
2ـ خوێندنه‌وه‌ی بریاری ژماره (6)ی ساڵی 2019 تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی رێزدار (نێچیرڤان ادریس مصگفى بارزانی) به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.
3ـ سوێندخواردنى به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان ادریس مصگفى بارزانی)، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (نۆیه‌م) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو.
4ـ پێشكه‌ش كردنی وتاری به‌شێك له ئاماده‌بووان به‌م بۆنه مێژووییه‌وه.
5ـ وته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان ادریس مصگفى بارزانی).
دووه‌م: ناونانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق به‌پێی بڕگه‌ی (3) له مادده‌ی (56) له یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.