به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا سه‌پاندنی سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر چه‌كدارێكی داعشێكدا ڕایگه‌یاند.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: پاش ئه‌وه‌ی كه له به‌رواری 12/12/2017 تۆمه‌تبار (محمد عبدالرحمان حسن) له‌بازگه‌ی بانی مه‌قان له‌لایه‌ن هێزه‌كانمان ده‌ست گیركرا و ناو براو میمۆریه‌كی پێبووه كه چه‌ند وینه‌یه‌كی خۆی تێدا بووه كه به‌جلوبه‌رگی سه‌ربازی داعشه‌وه گرتویه‌تی له‌كه‌ڵ چه‌ند چه‌گدارێكی تری داعشدا بووه، له‌پاشاندا به‌ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه‌ی چه‌مچه‌مال بریاردرا به‌ڕاگرتنی وه ڕه‌وانه‌كردنی بۆ بۆدادگای تایبه‌ت مه‌ند به‌مه‌ستی داگایی كردنی به‌پێی مادده‌ی 2 تیرۆر له‌پاشاندا تۆمه‌تبار دانی به‌وه‌دا ناوه كه‌له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌عێراق په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه كردووه و چه‌كدار بووه له‌و ڕێكخراوه‌دا.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئه‌نجامدا دوای كۆتایهێنان به‌ڕه‌وتی ڵێكۆڵینه‌وه‌كان ناوبراو (محمد عبدالرحمان حسن) له به‌رواری 29/5/2019 له‌دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی سزای له‌سێداره دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.