ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 30 ى 5 ى 2019 ، له‌ئاگاداریه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له‌باره‌ى ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تا ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كانه‌وه بڕیارێكى نوێى ده‌ركرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ،ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌نى ئه‌و ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تایانه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئۆتۆمبێله‌كانیان له گه‌راجی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان - به‌شی داواكان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن تۆماری بكه‌ن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ.
هاتوچۆی سلێمانی له ئاگادارینامه‌كه‌یدا ئه‌م تێبینیانه‌ى خواره‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو :
1. ئه‌م بڕیاره ته‌نها ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌گرێته‌وه كه بێ سه‌ره‌تان و كێشه‌ی یاساییان نییه.
2. ده‌به‌خشرێن له پێدانی سزای یه‌ك ملیۆن دینار.
3. ته‌نها پاره‌ی گه‌راجی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و رسوماتی تۆماركردن ده‌ده‌ن.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.