Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 21:59

لەهه‌ولێر دایکێک بەسکێک 5 منداڵی بوو

منداڵه‌كان لە بەشی منداڵە ناکامەکانی نەخۆشخانە لە ژێر چاودێریدان
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،  نه‌خۆشخانه‌ى پاری تایبه‌ت له‌شاری هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، دایكێك 5 منداڵی بوو  ، به‌ڵام ته‌ندروستى دایكه‌كه‌ ناجێگیره‌ 


نه‌خۆشخانه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت بە خۆشحاڵیەوە لە نەخۆشخانەكه‌مان  بە سەرپەرشتی د. دیدەن رەمزی، پزیشکی پسپۆری ئافرەتان و د. فوئاد ئەحمەد، پزیشکی پسپۆری سڕکەر و د. مەحمود محەمەد، پزیشکی پسپۆری منداڵان، دایکێک 5 منداڵی بە یەک سک بوو.

نەخۆشخانەی پار ده‌شڵێت ، لە ئێستادا منداڵه‌كان لە بەشی منداڵە ناکامەکانی نەخۆشخانەی پار لە ژێر چاودێریدان، تەندروستی دایکیان كه‌مێك نا جێگیرە

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.