له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر دەست بەسەر 560 کارتۆن جەرگی ماوە بەسەرچوو راگه‌یاند
مقه‌ده‌می مافسۆران مه‌حمود خیلانی رایده‌گه‌ێنێت کاتژمێر (11) ی شەوی رابردوو لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ کە پێکهاتبوو لە قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی قێرتنەری و پۆلیسی ڕێککاری و شارەوانی توانیمان دەست بەسەر بڕی (560) کارتۆن جەرگی مریشکی ئێرانی ماوەبەسەرچودا بگرین، کە لە وڵاتی ئێران لەلایەن 4 تۆمەتبار هاوردەی هەرێمی کوردستان کرابوو.
راشیده‌گه‌ێنێت ، تۆمەتبارن بەناوی (هـ.ع.ع)، تەمەن (34) ساڵ، (هـ.ک.ع)، تەمەن (26)ساڵ، (م.ع.ح)، تەمەن (33)ساڵ، (هـ.ف.ا) تەمەن (32) ساڵ، تۆمەتباران دوای دەستگیر کردنیان دانیاننا بە تاوانەکەیان کەوا هەڵدابوون بە هاوردەکردنی جەرگی مریشکی ماوە بەسەرچوو لە وڵاتی ئێران.
ده‌شڵێت ، کاڵاکە لەلایەن پۆلیسی شارەوانی لەناوبرا و ڕێککاری یاسایی بەرامبەر خاوەن کاڵاکە گیرایە بەر
له‌كۆتادا پۆلیسى هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بە وێنەی ڤیدیۆیی زانیاری زیاتر دەخەینە ڕوو



دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.