شه‌وی رابردوو له گوندی مه‌نسور سه‌ر به شارۆچكه‌ی داقوق لەلایەن چه‌ند چه‌كدارێكی نەناسراوەوە ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی كورد به‌ردرا، ھاووڵاتیانیش رۆیشتوون ئاگره‌كه بكوژێنه‌وه ته‌قه‌یان لێده‌كرێت چه‌ند هاووڵاتی بووه قوربانی.
رێژه‌ی قوربانیانی گوندی مه‌نسوور زیادی كرد و گه‌یشته دوو شه‌هید و هه‌شت بریندار سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی داقوق به كوردستان تیڤی راگه‌یاند هه‌ر دوێنی شه‌و سه‌رجه‌م برینداره‌كان گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی داقوق چاره‌سه‌ی پێویستیان بۆ كرا، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان زۆربه‌ی برینداره‌كان باری ته‌ندروستیان ناجێگیره.
هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی داقوق له رێگه‌ی ته‌له‌فۆن به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له هه‌ر دوێنی شه‌و له مه‌زگه‌وته‌كانه‌وه بانگه‌واز بۆ دانیشتوانی گونده‌كه كرا كه بێن خوێن ببه‌خشن به برینداره‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له‌گه‌ڵ هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر جوتیارانی گونده‌كه هێزه عێراقیه‌كان به چه‌ند مه‌ترێك له گونده‌كه دوورن رووبه‌رووی چه‌كدارانی داعش نه‌بوونه‌ته‌وه.
شه‌وی رابردوو چوار شه‌ممه له‌سه‌ر پێنج شه‌ممه، دوای ئەوەی ئاگر لە دەغل و دانەکانیان کەوتەوە ھاووڵاتیان رۆیشتوون بۆ کوژانەوەی ئاگرەکە، لەو کاتەدا چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو دەستڕێژی گولەی لێکردوون، دوو ھاووڵاتی شەهیدبوو و شەش دیكه‌ش برینداربوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.