پانزە پەرلەمانتاری عێراق هەڕەشەی دوورخستنەوەیان لێدەكرێت، دۆسیەكەش لەدەسەڵاتی دادگای فیدراڵیدایە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئاگادار بەڕۆژنامەی عەرەبی جەدیدی قەتەری راگهیاندووه دۆسێی گۆڕینی پەرلەمانتاران لەئێستادا لەدەستی دادگای فیدراڵدایە، بەو پێیەی باڵاترین دەسەڵاتە لە وڵاتدا، گۆڕینەكەش هەر تەنیا بەو چوار پەرلەمانتارەوە ناوەستێت كە لەم مانگەدا دوورخرانەوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەم مانگەدا چوار پەرلەمانتار دوورخراونەتەوەو دواهەمینیشیان لەم هەفتەیەدا بووە.
سەرچاوەكە دەشڵێت: دوورخستنەوەی ئەو 15 پەرلەمانتارە پەیوەندی بەساختەكارییەوە هەیە لەكاتی هەڵبژاردنەكانداو هەڵەكەش بەسەر لیژنەی یاسایی هەڵبژاردنەكاندا تێپەڕیووەو ئەو پەرلەمانتارانە شیاوی ئەوەنین ئەو پۆستانە وەربگرن و لەبری ئەوان كەسانی تر دادەنرێت و بڕیارەكەش لەدەسەڵاتی دادگای فیدراڵیدایە.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.