شه‌وی رابردوو زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌ك سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوكی هه‌ژاند و به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان تا ئێستا لانیكه‌م 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 23 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
شه‌وی رابردوو 7 ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك له شاری كه‌ركووكی ڕوویاندا و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتوون ته‌قینه‌وه‌كان به رێگه‌ی مینی چێندراو ئه‌نجام دراون و ژماره‌یه‌ك مۆڵ و شوێنی بازرگانی كراونه‌ته ئامانج كه ده‌كه‌ونه سه‌ر رێگه‌ی جاده‌ی قودس و رێگه‌ی به‌غدا له‌ناو سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووك.
دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتووه‌نه‌ته شوێنی رووداوه‌كان و ته‌قه‌ی هه‌واییان كردووه و له ئێستادا ره‌وشێكی ته‌واو ئه‌منی شاره‌كه‌ی داگرتووه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان به‌ر له‌و زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه دوو ئۆتۆمبیێلی دیكه‌ی مینرێژكراو له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.