Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 23:06

نێچیرڤان بارزانى ته‌قینه‌وه‌کانى که‌رکووک سه‌رکۆنه‌ ده‌کات

دڵمان لاى كه‌سوكارى شه‌هیدان و قوربانییانه‌ و خواى مه‌زن سه‌بوورى و دڵنه‌وایییان بداته‌وه‌
نێچيرڤان بارزانى ته‌قينه‌وه‌كانى كه‌ركووك سه‌ركۆنه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یامێكدا ته‌قینه‌وه‌كانى كه‌ركووك سه‌ركۆنه‌ ده‌كات و ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی قووڵمان له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى شه‌هیدانى ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كانى ئه‌مشه‌وى كه‌ركووك ده‌كه‌ین و له‌م كاته‌ سه‌خت و به‌ئازاره‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانین. هیواى سه‌لامه‌تى و زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران و به‌ركه‌وتووان ده‌خوازین و هه‌موو دامه‌زراوه‌ پزیشكییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ و ئاماده‌ى پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارییه‌كن.

له‌ كاتێكدا به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌م تاوانكارییه‌ ترسنۆكانه‌ ده‌كه‌ین، داواكارین لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان تیرۆرستان بدۆزنه‌وه‌ و به‌ سزاى یاساییان بگه‌یه‌نن. 

به‌رده‌وامى و فراوانبوونى كاره‌ تیرۆرستییه‌كان له‌ ناوچه‌كانى كه‌ركووك و ده‌وروبه‌رى، ئاماژه‌ى ترسناكى كارابوونه‌ى تیرۆر و هه‌وڵى ئاڵۆزكردنى دۆخى ئه‌و ناوچانه‌ن‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌وڵه‌ تیرۆرستییانه‌ پێویستى به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى زیاترى لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى فیدرالى عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌ و هه‌ردوولا ده‌بێ به‌ جددى كارى له‌سه‌ر بكه‌ن.

دڵمان لاى كه‌سوكارى شه‌هیدان و قوربانییانه‌ و خواى مه‌زن سه‌بوورى و دڵنه‌وایییان بداته‌وه‌.


نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى هه‌رێمى كوردستان
30/5/2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.