Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 23:06

سه‌رۆک بارزانی: ئامانجی تیرۆر تێکدانی پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی کەرکووکە

سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە دەكەین
سه‌رۆك بارزانی: ئامانجی تیرۆر تێكدانی پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی كەركووكە
کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی له‌ په‌یامێكدا بە توندی ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكانی شاری كەركووك دەكات و ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

بە داخێكی زۆرەوە لە شەوی پێنجشەممە 30ـی 5ـی 2019 لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە شاری كەركووك ژمارەیەك هاووڵاتی شەهید و ژمارەیەكی تر بریندار بوون. 

وێڕای ئەوی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستیانە دەكەین، سەرەخۆشییش لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارن دەخوازین. داوایش حكوومەتی عێراقی دەكەین بە زووترین كات ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە ئاشكرا بكرێن و بە سزای خۆیان بگەیێندرێن.

ئامانجی تیرۆر تێكدانی پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی كەركووكە و مەترسییەكی گەورەیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان و ئاسوودەیی خەڵك. بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریش بە تایبەت لە شاری كەركووك پێویستە كاری هاوبەش و هەماهەنگیی تەواو لەنێوان هێزی پێشمەرگە و دامودەزگەی هەرێم و حكوومەتی عێراق هەبێت. ئەوەیش لەپێناو بنبڕكردنی هەڕەشەی تیرۆر و پاراستنی پێكهاتەكان و گەڕاندنەوەی كەركووك بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.


مسعود بارزانی
31ی 5ـی 2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.