لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنییدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا وێڕای خۆشحاڵیی خۆی به هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتنی له كار‌و ئه‌ركی نوێیدا بۆ خواست.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان به‌رده‌وامی پشتگیریی كۆماری توركیای بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و نێچیرڤان بارزانی له پۆسته نوێیه‌كه‌یدا دووپات كرده‌وه.
هاوكات به فه‌رمیش بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی بۆ وڵاته‌كه‌ی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا سه‌ردانی توركیا بکات، به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه و پیرۆزبایی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیای كرد و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و تورکیای له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.