رۆژوگرتن كه‌یه‌كێكه له پێنج بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئاینی ئیسلام، به‌شێوه و وێنه‌ی جیاواز له‌لای په‌یڕه‌وانی ئاینه‌كانی دیكه‌ش دا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام به تایبه‌تمه‌ندی جیاوازه‌وه.
له‌م راپۆرته‌دا كه پوختكراوه‌ی راپۆتێكی وێبسایتی (بی بی سی عه‌ره‌بی)یه، ئاماژه به رۆژوگرتن له‌هه‌ندێك له ئاینه‌كانی دیكه ده‌ده‌ین.
1. فیرعه‌ونییه‌كان
رۆژوگرتن یه‌كێك بوه له‌و سروتانه‌ی فیرعه‌ونیه كۆنه میسرییه‌كان په‌یڕه‌وییان لێكردوه، به‌مه‌به‌ستی نزیكبونه‌وه له خودا و به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی ئه‌و.
به‌ڵام شێوازی رۆژوگرتنی فیرعه‌ونیه‌كان، رای جیاوازی له‌لای توێژه‌ران دروستكردوه، هه‌ندێكیان پێیانوایه ته‌نها له‌لایه‌ن پیاوانی ئاینییانه‌وه ئه‌نجامدراوه و هه‌ندێكی تریش پێیانوایه سروتێكی گشتیی بوه و خه‌ڵكی به گشتی په‌یڕه‌ویان لێكردوه.
شێوازی رۆژوگرتنه‌كه‌ش، له‌گه‌ڵ دركه‌وتنی رۆژ هه‌تا ئاوابونی به‌رده‌وام بوه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له 3 رۆژ ده‌یستی پێكردوه و تا 70 رۆژ رۆیشتوه، له‌م نێوه‌نده‌شدا هه‌مو خواردن و خواردنه‌وه و سه‌رجێییكردنێك قه‌ده‌غه بوه.
2. زه‌رده‌شتی
زه‌رده‌شتی پێش نزیكه‌ی 3 هه‌زار ساڵ به‌ر له مه‌سیح، ئاینێكی به‌ربڵاوبوه له وڵاتی فارس و ده‌وروبه‌ری، به‌ڵام ئێستا و پاش هاتنی ئاینی جیاواز، رێژه‌كه‌ی زۆر كه‌مبوه‌ته‌وه و به كه‌می له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق و ئێران و هیندستان و ئه‌فغانستان و توركیا و ئازه‌ربایجان دا هه‌یه.
له‌م ئاینه‌دا رۆژوگرتن قه‌ده‌غه بوه، چونكه پێیوابوه كه توانا و وزه‌ی مرۆڤ كه‌مده‌كاته‌وه و ره‌نگه توشی نه‌خۆشی بكات، به‌مه‌ش كۆمه‌ڵگا روبه‌ڕوی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه.
سه‌ر چاوه/ رادیۆی ده‌نگ
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.