بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جۆن بۆڵتۆن راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا، پەیامێکی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی کرد و رایگهیاند: هەنگاوێکی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان کە هاوپەیمانێکی دڵسۆزی ئێمەن لە ناوچهكه.
جۆن بۆڵتۆن لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتهر نووسیویەتی: "پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستانی عێراق دهكهم.
دەشڵێت: هەنگاوێکی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان کە هاوپەیمانێکی دڵسۆزی ئێمەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.