ن/ فه‌رهه‌نگ غه‌فوور
په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دا و رێزدار (نێچیرڤان بارزانی)، به سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا. ئێمه وێڕای پیرۆزبایی گه‌رممان بۆ جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم و بۆ ئه‌م هه‌نگاو و ده‌ستكه‌وته نوێیه بۆ گه‌له‌كه‌مان، هیوای زۆرمان هه‌یه كه هه‌ریه‌كه له رێزدار (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و رێزدار (مه‌سرور بارزانی) كانیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ئه‌دا و توانا و لێهاتووییان، داهاتوویه‌كی رۆشن و ئارام و پڕ خزمه‌ت و خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌لی كوردستان، به پشتیوانی خوا و گه‌له‌كه‌مان، به ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستان به بێ جیاوازی بێننه دی.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا، كه رێزدار نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بوو، خزمه‌تێكی باش به سێكته‌ری هونه‌ر كرا و چالاكی و فیستیڤاڵه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، به‌تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، شایه‌دی ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌یه، كه له بواری هونه‌ردا كراوه. سازكردنی چه‌ندین فیستیڤاڵی جۆراوجۆری هونه‌ری و رۆشنبیری له بواری سینه‌ما، فیلم و كورته فیلم و شانۆ و مۆنۆدراما و موزیك و گۆرانی و كۆنسێرت و شێوه‌كاری و هه‌ڵپه‌ڕكێ و فیستیڤاڵه كولتووری و یاری و پیشه میللییه‌كان و تێكڕای هونه‌ره جوانه‌كان، له‌م چه‌ند ساڵه‌دا سیمایه‌كی دیاری چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر بووه. له‌مڕۆش به‌دواوه، كه قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێ ده‌كات و ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و پێگه‌یه ده‌كاته چه‌ترێكی به‌رین بۆ كۆكردنه‌وه و گرتنه‌خۆی ته‌واوی لایه‌نه‌كان و ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی ژیانیش، ئێمه‌ش وه‌ك هونه‌رمه‌ندان ئومێدی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌و پێگه و قۆناغه نوێیه هه‌ڵده‌چنین، باوه‌ڕیشمان وایه، وه‌ك چۆن له رابردوودا خزمه‌ت به بواری هونه‌ره‌كان به گشتی كراوه، له‌مه‌ودواش، ئه‌م بواره له‌ژێر رۆشنایی به‌رنامه و سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌م له‌ڕێی به‌رنامه و كارنامه‌كانی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌ت، گه‌شانه‌وه‌ی زیاتر و پێشوه‌چوونی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، ئومێدمان هه‌یه كه له‌و پێگه و قۆناغه نوێیه‌دا، گه‌شانه‌وه‌ی زیاتر له‌و بواره‌دا به‌دی دێت و زیاتر پاڵپشتی ده‌كرێ، بۆیه ئه‌ركێكی زیاتریش ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ئێمه له بواری ئه‌كادیمی و پیشه‌یی له سێكته‌ری هونه‌ر و رۆشنبیری، كه به وزه و گیانێكی تازه‌وه كار بكه‌ین و خۆمان ته‌رخان بكه‌ین بۆ خزمه‌تكردن به هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان و له‌و رێیه‌شه‌وه خزمه‌ت به گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.