شه‌وی رابردوو شه‌ش ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووكی هه‌ژاند و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت رێكخراوی تیرۆرستی داعش ئه‌م هێرشانه‌ی ئه‌نجدام داون.
سه‌عاد حه‌ربییه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌رفراوانه‌ی كه ماوه‌ی سێ رۆژه له باشووری كه‌ركووك بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌ستیان پێكردووه ، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستیه ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی خۆیان له هاووڵاتییانی سڤیل له شاری كه‌ركووك بكه‌نه‌وه.
حه‌ربییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه رێكخراوی تیرۆرستی داعش ناتوانێت به‌رامبه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه خۆی رابگرێت و هه‌روه‌ها به‌دووری ده‌زانێت داعش بتوانێت ئاسایشی شاری كه‌ركووك تێك بدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێكخراوه‌كه ده‌یه‌وێت به دانانی بۆمب له ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵ و خاشاك و كه‌نار رێگاكان، هاووڵاتییانی سڤیل بكاته ئامانج.
راشیگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان، جارێكی دیكه رووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشانه نه‌بنه‌وه، رێوشوێنی چڕ‌وپڕ پلانی ئه‌منی تایبه‌تیان ئاماده‌كردووه و تاكو جه‌ژن ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كانی ناو شار له ئاماده‌باشیدا ده‌بن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.