شه‌وی رابردوو زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌ك سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوكی هه‌ژاند.
له كاتێكدا هه‌واڵی جیا جیا له باره‌ی ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان بڵاوده‌كرانه‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، ئاماری كۆتایی شه‌هید و بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كانی شه‌وی رابردووی كه‌ركووكی بڵاوكرده‌وه و راگه‌یاند: له‌و ته‌قینه‌وانه‌ی شه‌وی رابردووی شاری كه‌ركووك دوو كه‌س شه‌هیدبوون و 38 هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن كه ژماره‌یه‌كیان منداڵ و ئافره‌تن و له ئێستادا له ژێر چاودێری و چاره‌سه‌ری پزیشكیدان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتوون ته‌قینه‌وه‌كان به رێگه‌ی مینی چێندراو ئه‌نجام دراون و ژماره‌یه‌ك مۆڵ و شوێنی بازرگانی كراونه‌ته ئامانج كه ده‌كه‌ونه سه‌ر رێگه‌ی جاده‌ی قودس و رێگه‌ی به‌غدا له‌ناو سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووك.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان به‌ر له‌و زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه دوو ئۆتۆمبیێلی دیكه‌ی مینرێژكراو له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.