رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ ڕایدهگهێنێت ، لاوێکی خەڵکی سنە بە بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری سەردانی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارەی کردبوو، بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا.
رێكخراوی ههنگاو دهشڵێت ، دوێنێ ههینى 31 ى5 ى 2019 ، لاوێکی تەمەن 20 ساڵی خەڵکی سنە بە ناوی ”نیما ئازادخا“ کوڕی تاهیر بە هۆی کەمتەرخەمی و هەڵەی پزیشکی کادری دەرمانی نەخۆشخانەی ”تامین اجتماعی“ ئەو شارە گیانی لە دەست دا.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵی ئازادخوا لەو بارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندووه کە ”نیما ڕۆژی دووشەممە بە مەبەستی ئەنجامی نەشتەرگەری ئاپانتیس سەردانی نەخۆشخانەی تامین اجتماعی کردووە و لەکاتی نەشتەرگەری بە هۆی لێدانی دەرزی لەهۆش بردن کە ڕێژەکەی زۆر بووە چووەتە کۆما و دواتر دڵی ڕاوەستاوە.
ئەو سەرچاوەیەک لە درێژەدا ڕایگەیاند کە بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی نیما دواجار ڕۆژی هەینی گیانی لە دەست داوە.
نیما ئازادخا قوتابی ڕشتەی کارەبای پیشیی دازنکۆی سەمای سنە بووە و بنەماڵەیەکی هەژار و دەست کورتی هەبووە و باوکیشی شۆڤێڕی تاکسییە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.