ئاڵان قادر په‌یامنێری كوردستان تیڤى له‌پیرمام رایگه‌یاند كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى به‌كۆتا هات
په‌یامنێری كوردستان تیڤی وتی له‌كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێی پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌ت و ڕێككه‌وتنامه‌ى پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى له‌سه‌ر پرسى پێكهێنانى كابینه‌ى حكومه‌ت و ڕه‌وشى ئێستای كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه بوون
راشیگه‌یاند دوای كۆبونه‌وه‌كه مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژى پارتى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له‌سه‌ر ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌دات
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.