ئه‌مرۆ شه‌ممه 1 ى 6 ى 2019 ، كۆبوونه‌وه‌ى به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌سه‌ر دانانى پارێزگاری كه‌ركوك و رێككه‌وتنامه‌ى پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و ره‌وشى ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌ت به‌ڕێوه‌چوو
دوای كۆبونه‌وه‌كه مه‌حمود محه‌مه‌د گوته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانید رایگه‌یاند
لەگەڵ یەکێتی لەسەر هەمووشتێک رێککەوتبووین و ناوەڕۆکی هەردوو کۆبوونەوەکە بڵاودەکەیەنەوە
راشیگه‌یاند پارتی بۆ بەرژەوەندی خەڵک ئەوپەڕی نەرمی نواندوە و نەچووەتە بەرەی دژایەتیکردنی هیچ لایەنێک.
گوته‌بێژى پارتى وتیشى ، لەگەڵ یەکێتی رێککەوتین کە پێش هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت تەنها پۆستەکان یەکلا بکرێتەوە و لە دوای پێکهێنانی حکوومەت پرسەکانی دیکە یەکلا بکەینەوە، بەڵام بەداخەوە یەکێتی بە بێسەروبەریی و بە بێ ئاگادارکردنەوە کشایەوە.
گوته‌بێژى پارتى راشیگه‌یاند : بریارمان له‌سه‌ر ماوه‌ی دیاری كرا‌و بۆ پێكهێنانی كابینه‌ى نوێی حكومه‌ت داوه
له‌باره‌ى پۆستى پارێزگاری كه‌ركوك گوته‌بێژى پارتى گوتى ، سەرۆک بارزانی و کۆسرەت ره‌سول عه‌لی لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک رێککەوتبوون، بەڵام یەکێتی پاشگەزبووەوە.
لهرێككهوتنهدا هاتووه دانانى پارێزگاری كه‌ركوك هاوته‌ریب ده‌بێت له‌گه‌ڵ پێكهێنانى حكومه‌ت
له‌باره‌ى ڕه‌وشى ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و سوتاندنى دهغلودانى جوتیارانى كورد گوته‌بێژى پارتى گوتى ، پێویسته سنورێك بۆ دۆخی نه‌خوازراوی ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ى هه‌رێم دابنرێت
مه‌حمود محه‌مه‌د گوته‌بێژى پارتى هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ، پێویستى دۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.