رێکخراوێكی نێودەوڵەتی رایگهیاند: داعش چەکی (25) وڵاتی بەکارهێناوە و بە چەکی عێراق بەهێز بووە.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بڵاوی کردەوە؛ یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەهێزبوونی داعش چەک و کەرەستە سەربازییەکانی عێراق بووە و ئەمەش ئەنجامی بەلێشاو ڕەوانەکردن و کڕینی چەک بووە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە.
لە بەشێکی راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە؛ داعش چەکی (25) وڵاتی بەکارهێناوە کە عێراق سەرەکیترینیانەوە و دوای ئەو وڵاتەش زۆرترین سودیان لە چەکی ئەمەریکا و چین و ئەڵمانیا و بەلجیکا وەرگرتووە.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی جەخت لەوە دەکاتەوە پێشێلکردنی پەیمانی کۆنتڕۆڵی بازرگانیی چەک لە جیهاندا هۆکاری سەرەکیی بەهێزبوونی داعش و روودانی جەنگ و ئاژاوەیە.
بە پێی راپۆرتی ناوەندی توێژینەوەی ئاشتی لە ستۆکهۆڵم ئاستی بازرگانیی چەک لە جیهاندا گەیشتوەتە (400) ملیار دۆلار و ئەمەریکا سەرەکیترین وڵاتی فرۆشیاری چەکە کە دەگاتە (200) ملیار دۆلار لە ساڵێکدا و دوای ئەو وڵاتەش روسیا و چین و بەریتانیا فرۆشیارانی سەرەکی چەکن لە جیهاندا.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.