لەسەر راسپاردەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژمارەیەک ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری سەردانی شاری كهركووكیان کرد، بۆ بەدواداچوونی دۆخی ئەمنی شارەکە و تەقینەوەکانی شەوی پێنجشەممەی رابردوو.
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بەهۆی دروست بوونی بۆشایی ئەمنییەوە، چەکدارانی داعش لە کەرکووک دەستیان بە جموجوڵ کردوەتەوە دەشڵێن، رۆژێك پێش تەقینەوەکان زانیاری هەبوو كە داعش دەیەوێت كەركووك بكاتە ئامانج .
ئەمڕۆ شەممە 1ی حوزەیرانی 2019 لەسەر راسپاردەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژمارەیەک ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری سەردانی شارەکەیان کرد، بۆ بەدواداچوونی دۆخی ئەمنی شارەکە و تەقینەوەکانی شەوی پێنجشەممەی رابردوو، لە ئەنجامی زنجیرەیهك تەقینەوەی تیرۆریستی لە شاری كەركووك ژمارەیەك هاووڵاتی شەهید و ژمارەیەكی تر بریندار بوون.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا کە لە بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئەنجامیاندا، محەمەد رەزا ئەندامی لیژنەی ئاسایش بەرگری، رایگەیاند ، لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركووك كۆبوونەتەوە، بۆ بەدواداچوونی دۆخی ئەمنی شارەکە و ئەو تەقینەوانەی لە شاری كەركوك روویاندا.
سەبارەت بە سوتانی بەرهەمی گەنم و جۆی جوتیاران، محەمەد رەزا رایگەیاند: ناڵێین ئەو كارە بە دەستی ئەنقەست لەلایەن لایەنێكەوە كراوە دژ بە لایەنێكیتر، چونكە ئەو كێشەیە لە تەواوی عێراق روویداوە، بۆیە هێزە ئەمنیەكانی ناوچەكە هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەكەن.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.