ڕه‌نگه پاسكیله‌كان به شۆڕشی پیشه‌سازی كه‌رتی گواستنه‌وه هه‌ژمار نه‌كرێن به‌ڵام سایكلۆی ڤێتنامی پاسكیلێكی ئاسایی نییه و هێشتا له‌م وڵاته‌دا به كار ده‌هێندرێت.
له وڵاتی ڤێتنام چه‌شنه پاسكیلێك به كار ده‌هێندرێت كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می داگیركاری فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م چه‌شنه پاسكیله بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵك و كه‌لوپه‌لی ئه‌وان به كار دێت.
به هۆی قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كانه‌وه له هه‌ندێك ناوچه‌ی ئه‌م وڵاته هێشتا له‌م پاسكیله كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
له ئێستادا زیاتر گه‌شتیاران بۆ ڕابواردنی كاتێكی خۆش سایكلۆ به كار دێنن و خه‌ڵكانێك له‌م ڕێگایه‌وه بژێوی ژیانی خۆیان له وڵاتی ڤێتنام دابین ده‌كه‌ن. ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه سه‌ردانی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن ده‌بێت پێش به‌كارهێنانی سایكلۆ له سه‌ر نرخه‌كه‌ی ڕێك بكه‌ون، له به‌ر ئه‌وه‌ی كه به گشتی پاره‌یه‌كی زۆر له گه‌شتیاران به‌م بۆنه‌وه وه‌رده‌گیرێت.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.