هه‌ڵۆ و باڵنده دڕنده‌كانی ئوسترالیا به‌ئه‌نقه‌ست ئاگر بڵاوده‌كه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی راوكردنی نێچیره‌كانیان.
تۆژینه‌وه‌یه‌كی نوێ زانیارییه‌كی كۆنی ئاشكراكرد، كه باڵنده دڕنده‌كان له ئوسترالیا به‌ئه‌نقه‌ست ئاگر بڵاوده‌كه‌نه‌وه بۆ راوكردنی نێچیره‌كانیان، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵگرتنی دارێكی سوتاوی بچوك و فڕین به‌و داره بۆ ئاگرخستنه‌وه له شوێنی دیكه، به‌ئامانجی راوكردنی ئه‌و نێچیرانه‌ی كه له ئاگره‌كه هه‌ڵدێن.
كه‌ناڵی "ناشیۆناڵ جیۆگرافیك" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌م دۆزینه‌وه نوێیه راستییه‌كی كۆنه كه دانیشتووانه ره‌سه‌نه‌كانی ئوسترالیا و چین زیاتر له 40 هه‌زار ساڵه ده‌یزانن و، پێیده‌ڵێن هه‌ڵۆی ئاگر، كه هه‌ندێك له باڵنده دڕنده‌كان به‌ئه‌نقه‌ست ئاگر بڵاوده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نێچیره‌كانیان ناچاربكه‌ن هه‌ڵبێن و پاشان گه‌مارۆیان بده‌ن و راویان بكه‌ن.
زۆرێك له باڵنده هه‌یه له ئوسترالیا كه له‌ڕێگه‌ی ده‌نووك و چنگیان دارێكی هه‌ڵگیرساو هه‌ڵده‌گرن بۆ مه‌ودای زیاتر له یه‌ك كیلۆمه‌تر بۆ نانه‌وه‌ی ئاگر، نموونه‌ی ئه‌و باڵندانه‌ی كه ئه‌مكاره ده‌كه‌ن، هه‌ڵۆی ره‌ش و داڵی قاوه‌یین.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.