ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندووه: له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا ڕابردوودا 5 ژن كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه
دوێنێ شه‌ممه ژنێكی لاوی خه‌ڵكی ئابدانانی سه‌ر به پارێزگای ئیلام به ناوی ”مه‌هین محه‌مه‌دی“ به هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه و له ڕێگای خواردنی حه‌بی برنجه‌وه خۆی كوشتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی هه‌ینی 31ی 5ی 2019 كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌ی خه‌ڵكی گوندی په‌سوێی پیرانشار به ناوی ”سارا ئیسماعیلی“ به هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه ناچار كراوه شوو به خزمێكی خۆیان له سه‌رده‌شت بكات، كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه هه‌ر هه‌مان ڕۆژ له شاری كرماشان به ناوی ”گولپه‌ری ئه‌میری“ به هۆی ده‌مه‌قاڵه له گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵواسیوه.
راپۆرته‌كان باسی له‌وه‌ش كردووه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش ژنێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵی خه‌ڵكی ئورمیه به ناوی ”كه‌ژاڵ مه‌حموودی“ خۆی كوشتووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له شاری خۆی سه‌ر به پارێزگای ئورمیه‌ش، ژنێكی 20 ساڵه به ناوی ”كوبرا ئه‌سه‌دی“ به هۆی كێشه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.