رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕایده‌گه‌ێنێت ، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ئافره‌تێكى دووگیان لە سنە ویهكێكى دیکە لە پیرانشار بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی گیانیان لەدەست داوە.
هه‌نگاو ده‌شڵێت ، ئافره‌تێكى دووگیان لە نەخۆشخانەی “بعپ”ی شاری سنە، بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی گیانی لەدەست دا.
رێكخراوی هه‌نگاو وتیشى ، ئەو ئافره‌ته‌ی دووگیان بووە و کۆرپەکەی دوو مانگان بووە.
هه‌روه‌ها رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ راشیدهگهێنێت ، ئەو ئافره‌ته تەمەن 33 ساڵانە بە هۆی تووشبوون بە هەڵامەت سەردانی نەخۆشخانەی کردوە و بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی گیانی لەدەست داوە.
لەلایەکی دیکەوە رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایدهگهێنێت ، ئافره‌تێكى لاوی خەڵکی پیرانشار بە ناوی زوڵەیخا سەرشین، دوای ئەوەی مێردەکەی دەیگەیێنێتە نەخۆشخانەی پیرانشار، نەخۆشخانە وەری ناگرن و بە وتەی مێردەکەی تەنانەت لە پێدانی ئامبۆڵانس و فریاگوزاری سەرەتایش خۆیان بواردووە و هاوکاری گەیاندنی بۆ شاری مەهاباد نەبوون.
هه‌نگاو ده‌شڵێت ، ئەو ئافره‌ته بە ئۆتۆمبیلی سواری گوازراوەتەوە بۆ شاری مەهاباد و پیش لە گەیشتن بە نەخۆشخانە تووشی جەڵتەی مێشک و راوەستانی مێشک بووە، دوای ئەوەی کە چەند ڕۆژ لە حاڵەتی کۆمادا بووە گیانی لەدەست داوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.