Erbil 38°C سێشەممە 25 ئاب 22:01

لیژنەی بینینی مانگ بڕیار لەسەر یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەدات

ئێوارەی ئەمڕۆ
کوردستان TV
100%


له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایده‌گه‌ێنێت ،  بۆ بڕیاردان لەبارەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە کۆدەبێتەوە.

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم ده‌شڵێت ، تەنها لیژنەی باڵای بینینی مانگ دەسەڵاتی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزی هەیە، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەکە پشت بە راو بۆچونی هیچ کەس یان هەر رایەکی تری وڵاتان و دەزگاکانی فەلەک ناسی نابەستێت.

 راشیده‌گه‌ێنێت ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە 3 ى 6 ى 2019 ،  لێژنەکە بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژن کۆدەبێتەوە و دوا بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژن دەدات.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.