لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ،بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه ده‌دات كهلهرۆژانى رابردوو له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كان له‌هه‌ولێر به‌هۆی ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا
ته‌ندروستى هه‌ولێر رایدهگهێنێت ، بەھۆی گیانلەدەستدانی ھاوڵاتی خوالێخۆشبوو (شوان که‌ریم فاتح) دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکانی گەدە بەمەبەستی لاوازبوون لەیەکێک لە نەخۆشخانە تایبەت (ئەھلی)کانی شاری ھەولێر، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر وێڕای دڵگرانی و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان، لەلایەن تیمی بەدوداچوون و یاسایی ئەم بابەتە بە ھەند و گرنگ وەردەگیرێت، بەمەش سەردانی مەیدانی نەخۆشخانە تایبەتەکە دەکرێت و تەواوی دۆکیمێنت و پەڕاو و (گبلە)ی نەخۆش ڕەوانەی بەشی یاسایی کرا و لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر بڕیاری کردنەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە دراد
ته‌ندروستى هه‌ولێر ده‌شڵێت ، لێژنەیەکی پسپۆڕی ڕاوێژکاری پێکدەھێنرێت بە ھەماھەنگی دادگا و ئامادەبوونی نوێنەری داواکاری گشتی و سەندیکای پزیشکان بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی گیانلەدەستدانی خواڵێخۆشبوو.
راشیدهگهیهنن ، ھاوڵاتیان و ڕای گشتی دڵنیا دەکەینەوە کە ھەموو ڕێککارەکان پاڵپشت بە یاسا و ڕێنمایی و بنەما زانستیەکان دەبێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.