Erbil 38°C سێشەممە 17 شوبات 21:34

شه‌پۆلێکی گه‌رما عیراق دەگرێتەوە

هەندێک ناوچەدا 51 پلەی‌ سەدی‌ تۆماردەکات
کوردستان TV
#7
100%


دەزگای‌ کەشناسیی عیراق بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی‌ گەرما روو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی‌ گەرما نیوەی‌ پلەی‌ کوڵان تێپەڕدەکات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی دەزگای‌ کەشناسیی عێراق هاتووه‌ بەپێی‌ پێشبینییەکان لە کۆتایی‌ هەفتەدا پلەکانی‌ گەرما لە تەواوی‌ ناوچەکانی‌ عیراق بە شێوەیەک بەرزدەبێتەوە کە لە هەندێک ناوچەدا 51 پلەی‌ سەدی‌ تۆماردەکات.

ئاماژەی‌ بەوەش کردووە، رۆژانی‌ هەینی‌ و شەممە، حەوت و هەشتی‌ مانگی‌ حوزەیران، بەرزترین پلەی‌ گەرما لە خوارووی‌ عێراق تۆماردەکرێت کە 51 پلەی‌ سەدییە.

روونیشیکردووەتەوە، بە شێوەیەکی‌ گشتی‌ لە ناوچەکانی‌ ناوەڕاست و باشوری‌ عیراق پلەکانی‌ گەرما لە نێوان 48 بۆ 50 پلە دەبێت و، هۆکارەکەشی‌ هاتنی‌ ئەو نزمە پاڵەپەستۆ گەرما وەرزییەیە کە کاریگەرییەکەی‌ بە درێژایی‌ وەرزی‌ هاوین لەسەر عیراق دەبێت.

پ: سامان زاهیر

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.