Erbil 38°C سێشەممە 25 ئاب 22:01

نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ یه‌کتر پیرۆز ده‌که‌ن

نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 6-3-2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆککۆماری عیراق ئه‌نجام دا و تیایدا وێڕای به‌ فه‌رمی بانگهێشتکردنی سه‌رۆککۆمار بۆ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ردوولا دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچه‌که‌ و هه‌رێمی کوردستانیان تاوتوێکرد.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا بەرهەم ساڵح پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان. هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر بایه‌خی پاراستنی یه‌کڕیزی و هه‌ماهه‌نگی له‌م هه‌لومه‌رجه‌ هه‌ستیاره‌ی که‌ ناوچه‌که‌ پێیدا تێپه‌ڕده‌بێ، جه‌ختیشیان کرده‌وه‌ که‌ پێویسته‌ هه‌وڵه‌کان یه‌کبخرێن له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ناکۆکییه‌کان و به‌دوورگرتنی عیراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ ئاڵۆزییه‌کان.

هاوکات سه‌رۆککۆمارو سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان پێویستیی هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیان له‌ قۆناغی داهاتوودا دووپاتکرده‌وه ‌و پیرۆزباییی جه‌ژنی ره‌مه‌زانیان له‌ یه‌کدیکرد و هیوایان خواست که‌ ئه‌م بۆنه‌یه‌ ببێته‌ مایه‌ی ئۆقره‌یی و ئارامی و کۆتاییهاتنی قه‌یرانه‌کان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.