شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی تارمییه له باكووری به‌غدای پایته‌خت راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان به‌دوای ئه‌و تیرۆریستانه ده‌ست پێكردبوو، كه بۆمبێكی چێنراویان به ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سه‌ر به‌لیوای 59 له قه‌زای تارمییه تهقاندبوۆه.
ئاماژه بۆ ئه‌مه‌ش كراوه كه له‌كاتی گه‌ڕانه‌كه‌دا له یه‌كێك له كێڵگه‌كانی نزیك شوێنی رووداوه‌كه، ته‌قه له هێزه ئه‌منییه‌كان كراوه‌و چوار سه‌ربازی سوپای عێراق كوژراون و چواركه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی ده‌شڵێت: له پێكدادانهكهدا سێ تیرۆریستیش كوژران.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سۆمه‌رییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.