سادق عه‌تییه، پێشبینیكه‌ری كه‌شناسی له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه: پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆڵێكی توندی گه‌رمی روو له عێراق بكات و ماوه‌ی چوار تا پێنج رۆژ بخاێنێ.
ده‌شڵێت: پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆڵێكی توندی گه‌رمی له سه‌ره‌تا یان ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو روو له عێراق بكات و پله‌كانی گه‌رما له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له‌كاتی رۆژدا بگاته 50 تا 51 پله‌ی گه‌رمی و له باكووری عێراقیش بگاته 42 تا – 46 پله‌ی گه‌رمی.
هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێ پله‌كانی گه‌رما له رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ره‌و نزمبوونه‌وه بچێت.
وه‌رگێڕان داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.