Erbil 38°C سێشەممە 25 ئاب 23:54

پارێزگاری پاریس پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
100%


پارێزگاری پاریس پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

ئان ئیدالگۆ، پارێزگاری پاریس لە توویتێکدا دەڵێ" پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەم، کە لە چەند رۆژی داهاتوودا وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستبەکار دەبێت".

پارێزگاری پاریس کە لەهەمان کاتدا سەرۆکی رێکخراوی نێودەوڵەتیی شارە فرانکۆفۆنەکانە لە توویتەکەیدا وێنەیەکی خۆی لەگەڵ نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر و عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس داناوە، کە لە 89هەمین کونگرەی رێکخراوی نێودەوڵەتی شارەکانی فرانکۆفۆن لە شاری کیگالی پایتەختی رواندا بەشداربوون و، لەو کۆنگرەیەدا دوێنێ بەکۆی دەنگ ھەولێر بە ئەندامی رێکخراوەکە پەسەندکرا. 

نێچیرڤان بارزانی، لە رۆژی 28-5-2019 بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا و لە رۆژی 10-6-2019 سوێندی یاسایی دەخوات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.