Erbil 38°C سێشەممە 25 ئاب 23:55

وەزیری دەرەوەی بەحرەین پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی دەکات

خالید بن ئەحمەد بن خەلیفە، وەزیری دەرەوەی بەحرەین
کوردستان TV
100%

خالید بن ئەحمەد بن خەلیفە، وەزیری دەرەوەی بەحرەین، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات.

دەقی پەیامەکەی وەزیری دەرەوەی بەحرەین بۆ نێچیرڤان بارزانی:

سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت،

شادومانم کە پیرۆزبایی خۆم پێشکەش بە جەنابتان دەکەم، بە بۆنەی بردنەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا، کە ئاماژە و دەربڕی هەوڵە بەرچاوەکانتان بووە لە خزمەتکردن و پێشخستنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا، هەروەها ڕەنگدانەوەی ئاستی متمانەی جەماوەرییانە بووە، بە تواناکانتان بۆ بەدیهێنانی هیوا و خواستەکانی ڕۆڵەکانی هەرێمی کوردستان، لە پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتر.

هەر بەم بۆنەیەوە، بە دەرفەتی دەزانم، کە شانازیی و پێزانینی شانشینی بەحرەین بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕۆڵی گرنگی لە هەستانەوە و پێشکەوتنی عێراقدا، بۆ جەنابتان دووپات بکەمەوە.

هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێزتان و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیش بۆ گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەخوازین.

خالد بن احمد بن محمد ێل خلیفه‌
وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرەین

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.