به‌پێى راگه‌یاندراوی فەرمانگەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی گەرمیان بەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 5 ى 6 ى 2019، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر بە دووری 35 كیلۆمەتر لە سەنتەری کەلار روویدا.
فه‌رمانگه‌كه ده‌شڵێت چەقی بوومەلەرزەی یەكەم گوندی کلانتەر لە نێوان قەسرشیرین - سەرپێڵی زەهاوی بووە.
هه‌روه‌ها فەرمانگەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی گەرمیان راشیده‌گه‌ێنێت ، هه‌ر ئه‌مرۆ بوومەلەرزەیەكی دیكە بە پلەی 4.9 گوڕ بە دووری 33 كیلۆمەتر لە سەنتەری کەلار روویداوە و چەقی بومەلەرزەکە گوندی سەیدسەعید بووە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.