كونسولی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه.
ستیڤ فەیگن کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئه‌مریكا له هه‌ولێر له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، جه‌ژنی ره‌مه‌زانی له سه‌رجه‌م موسولَمانانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆز كرد و رایگه‌یاند: ئیستا كه له بیری ساڵی داهاتووتاندان، هیوای خێر و خۆشی و سه‌لامه‌تی و ته‌ندرووستی باشتان بۆ ده‌خوازم.
راشیگه‌یاند: ئه‌مریكا پابه‌نده به پشتیوانیكردن له هه‌وڵه‌كانی خۆتان بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتی و فره ره‌نگ و گه‌شه سه‌ندوو. بۆیه به خۆشحاڵیه‌وه دهورانینه هاوبه‌شیكردن له گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له پێناو ئامانجه هاوبه‌شه‌كانمان.
له كۆتاییشدا ستیڤ فەیگن کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئه‌مریكا له هه‌ولێر به زمانی كوردی و به ناوی گه‌لی ئه‌مریكاوه پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی له سه‌رجه‌م موسوڵمانانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆز كرد.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.