Erbil 38°C چوارشەممە 26 ئاب 01:36

قایمقامی هه‌ولێر: هەموو جۆره‌ یارییه‌ ئاگرینه‌کان دەستی بەسەردادەگیرێت و خاوەنەکەشی سزا دەدرێت

ڕێگری لە فرۆشتنی یارییەئاگرینیەکان دەکرێت
کوردستان TV
100%


  لێژنەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر هەڵمەتێکیان بۆ دەسبەسەرداگرتنی یارییە ئاگرینەکان و یارییە مەترسیدارەکان دەستپێکرد،قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێریش داوادەکات لە بازگەکان ڕێگری لە هاوردەکردنی ئەو یاریانە بکرێت.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: هەموو ساڵێک لە جەژن و بۆنەکان پێشگیری لە فرۆشتنی ئەو یارییانە دەکەین کە مەترسیدارن بەتایبەت یارییە ئاگرینیەکان.

نەبەز عەبدولحەمید، ئاماژەی بەوەشدا:" هەموو ئەو جۆرە یارییانەی دەهێندرێنە بازاڕ دەستی بەسەردادەگیرێت و لەناو دەبرێت خاوەنەکەشی سزا دەدرێت.

ڕاشیگەیاند:" کێشەی سەرەکی ئێمە لە سنوورەکانە کە دەبێ ئەوان ڕێگری بکەن لە هاتنەناوەوەی ئەو جۆرە یارییانە.

نیاز مورتکەیی، فرۆشیارێکی یاری منداڵانە و بۆ کوردستان تیڤی دەڵێت: دووساڵە ئەو جۆرە یاریانە نافرۆشم چونکە ڕووداوی زۆر دڵتەزێنم بینیووە منداڵەکەی خۆم بە یاری ئاگرین دەستی سوتاوە، بۆیە بڕیارمدا کار لەو یاریانە نەکەم و نایفرۆشم.


ئازاد ڕەمەزان، فرۆشیارێکی دیکەیە و دەڵێت: بۆ ئەمساڵ بڕێکی زۆر لە یارییە ئاگرینەکانم کڕیووە لە وڵاتی چین بەڵام بە هەموو کەسێک نافرۆشین کڕیاری تایبەتمان هەیە چونکە پۆلیس پێمان بزانێت دەستی بەسەر دادەگرن.

ئازاد، دەشڵێت:" ئەو یاریانەی من دەیانفرۆشم مەترسیدار نین و دوای گڕتێبەردان کە دەکەوێتە سەر زەوی یان هەر شتێک گڕناگرێتەوە جارێکی دیکە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی هیچ داتایەک نییە بۆ تۆمارکردنی هاوردەی ئەو جۆرە یاریانە، نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: ئەوان ڕێگە بە هاوردەکردنی ئەو یارییە مەترسیدارانە نادەن، نایشارێتەوە کە ئەوەی دێت بە ڕێگەی قاچاغ هاوردە دەکرێت.

جێگەی باسە ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوە لە جەژن منداڵان لە شەوی جەژن و ڕۆژانی جەژن بەمەبەستی خۆشی دەربڕین یارییە ئاگریینیەکان بەکار دەهێنن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە- سیامەند کەریم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.