له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی راپه‌رین رایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێر 10:50 ى پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ رووداوێكی هاتووچۆ لەجۆری پێكدادان لە ڕانیە نزیك پردی دەربەند لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری تویۆتا پیكاب و هیوندا پاسی بچوك روویدا.
هاتووچۆی راپه‌رین ده‌شڵێت ، رووداوەكەوە بووە ھۆی برینداربوونی هەردوو شۆفێر و حەوت سەرنشینی پاسەكە، رووداوەكە بەهۆی لێخوڕین بە كەمتەرخەمی و پابەندبوون بە هێماكانی سەر شەقام بووە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.