بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بەئۆتۆمبێلێکی فەوجی 2 سهر به حهشدی عهشایری شهش چهكداری بوونه قوربانی.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 5ی حوزەیرانی 2019 لەنزیکـ گوندی (العصریه)ی سەر بەقەزای (دووبز)ی ڕۆژ ئاوای کەرکووکـ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بەئۆتۆمبێلێکی فەوجی 2ـی لیوای 56ـی حەشدی عەشایری (فەوجی شیخ میثم الحمدانی) بەهۆیەوە دوو چەکداری ئەو میلیشیایە بەناوەکانی (جمعە ئیبراهیم ئەکرەم/لەدایکـ بووی 1991)و(فەلاح حسێن علیوی/لەدایکـ بووی 1983) گیانیان لەدەستدا، و چوار چەکداری دیکە برینداربوون.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.