Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 12:28

هاووڵاتییەک لەکوێستانەکانی حاجی ئۆمەران گیانی لەدەستدا

بەهۆی هەڵدێران و کەوتنە ناو ڕووبار
کوردستان TV
#7
100%


لە چیای دینۆ لە کوێستانەکانی سنووری حاجی ئۆمەران، هاووڵاتییەکی 53 ساڵ، کە بۆ مەبەستی کۆکردنەوەی گیای بەهارە چۆتە ئەو ناوچەیە، کەوتە ڕووبار و گیانی لەدەستدا.

ئەحمەد نەجات، بەرپرسی بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: هاووڵاتییەکە ناوی (ئەنوەر فقێ مستەفایە) و تەمەنی 53 ساڵە و پێشمەرگەی خانەنشینە و دانیشتووی شاری سلێمانییە، ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ مەبەستی کۆکردنەوەی گیای بەهارە سەردانی کوێستانەکانی گوندی گوندەژۆریان لە سنووری حاجی ئۆمەران کردوە، بەڵام بەهۆی هەڵدێران و کەوتنە ناو ڕووبار گیانی لەدەستداوە.

گووتیشی: تیمەکانی بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان و حاجی ئۆمەران و پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان و تیمی تەندروستی دوای ئاگادارکردنەوەیان گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکەیان گەیاندە نەخۆشخانەی چۆمان و ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کرا.

پ: كه‌ریم سمكۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.